کارتە جیاکارەکان

ژیان عێراق بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەگەڵ کاری دەستی چاپی ئەمنی، زنجیرە بەهای تەواوی دابینکردنی کارتەکان دەگرێتەوە. ئێمە چەندین مادەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنین، لە PVC ستاندارد و پلاستیکە دۆستەکانی ژینگەوە تا تەختەی کاغەزی و کانزا بەهێزەکان، ئەمەش ڕێگە بە کڕیارەکانمان دەدات لە نێوان کۆمەڵێک کەرەستەی بێشوماردا هەڵبژێرن. لە ژیان عێراق، ئامانجمان دابینکردنی کارتی پارێزراو و بەهێزە و لە هەمان کاتدا لە ڕووی جوانکارییەوە سەرنجڕاکێشە کە وێنەی براندی کڕیارەکانمان نیشان دەدات.

ژیان عێراق کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پارێزراوی بەرفراوان پێشکەش دەکات کە بە تایبەتی بۆ کەرتی حکومی و بانکی پەرەی پێدراوە، ئامانج لەو خزمەتگوزاریانە ئاسانکارییە بۆ بەکارهێنانی کڕیاران و دابینکردنی ئاستی گونجاوی ئاسایش بۆ دامەزراوە حکومی و بانکیەکان لە بەرامبەر ساختەکاری، لە هەردوولاوە. ژییان عێراق وەک پسپۆڕێکی هەستیاری و ئاسایشی داتا، هەروەها پەرە بەو خزمەتگوزارییانە دەدات کە تێچووی کارپێکردن کەمدەکاتەوە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبردنی داتا کۆدکراوەکان باشتر دەکات.

ئاسایش بەشێکی دانەبڕاوە لە کارەکەمان. سیاسەتەکەمان هەموو ئەو ژێرخانانە دەگرێتەوە کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەگونجێن. هەموو ئەو ڕێکار و چالاکییانەی کە لە ماڵپەڕەکەماندا بڵاودەکرێنەوە، گەرەنتی پشتگیریکردنی کڕیارانمان پێدەدەن بە داتای هەستیار و مامەڵەکردنی بەرز لەگەڵ زانیارییە پارێزراوەکانیان.

پۆلێنکردنی کارت

  • کارتی زیرەک
  • کارتی پلاستیکی/کارتی پۆلی کاربۆنات
  • کارتی کاغەزی

جۆرەکانی کارت

  • پارەدان و بانکەکان
  • پەیوەندیکردن
  • ناسنامە
  • بازرگانی
  • گواستنەوە و گەیشتن

کارتەکان

تۆمارکردنی ئۆتومبێل

کارتی هەڵبژاردن

کارتی نیشتمانی

ستافی کارت و خوێندکاران

کارتی تەندروستی

مۆلەتی شۆفێری